کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نیونەتەوەییەکانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، لەگەڵ نوێنەری بەشی پەیوەندییەکانی پارتی سەنتەر

05:07 - 29 خەزەڵوەر 2718

لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ پارڵمانتارانی حیزبەکانی سوئێدیی بەشدار لە دەوڵەت، هاوڕێ ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوید، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی نۆڤامبری ٢٠١٨ی زایینی، لەگەڵ نوێنەری بەشی کاروباری دەروەی حیزبی سەنتەر کۆبۆوەوە. خاتوو " شێرستین لوندگرێن" Kerstin Lundgren لە دەفتەری ئەو حیزبە لە پارڵمان، پێسوازی لە بەڕێز ئارێز ڕەمەزانی کرد. لەو چاوپێککەتنە دا لە سەر کۆمەڵێک باسی پێوەندیدار بە ناوچەی رۆژھەڵات بە گشتی و ئێران بە تایبەتی، کە لە لایەن بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبەوە ھاتە ئاراوە، بەشێک لە وتووێژی نێوان ئەو دوو نوێنەرەی پێک ھێنا. زانیاری زیاتر لە سەر مووشەکبارانی بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان و قەڵای دیموکرات لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ھەر وەھا رەفتاری دژی گەلییانەی ئەو رێژیمە دەرحەق بە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و لە داو خستن و کۆشتنی کۆڵبەرانی کورد، لەو باسانە بوون کە لە لایەن کاک ئارێزەوە قسەیان لە سەر کرا. تەوەرێکی دیکەی باسی نێوانیان ، پێوەندی وڵاتان بە تایبەتی وڵاتی سوئێد لە بوارەکانی جیاوازدا لە گەڵ رێژیمی ئێران بوو، کە لەو بەشەش دا بەڕێز ئارێز پێداگری کرت کە کار بکرێ بۆ کز کردن و پسانی ئەو ھاوکارییە بازرگانییانە لە گەڵ ئێران کە دەبێتە ھۆی مانەوە و کوشتن و زیندانی کردنی گەلانی ئێران بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی. ھەر دوو لا ھیوایان خواست پێوەندی نێوانیان درێژەی ھەبێ و لە داهاتووش دا دیداری لەو جۆرە ڕێکخرێ. hdk-center-parti-2018.jpg