کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی "وەرشۆ" شەش کۆمیتە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پیکدێنێ

23:06 - 21 رێبەندان 2718

بەشدارانی کۆنفڕانسی "وەرشۆ" لە فکری پێکهێنانی شەش کۆمیتە دان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵسوکەوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست. ئەو کۆنفڕانسە کە لە سەر داوای ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە "وەرشۆ"ی پێتەختی لەهێستان ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ڕێبەندان پێکدێ، ٧٩ وڵات و چوار ڕێکخراویی نێونەتەوەیی بەشداریی تێدا دەکەن. قەرارە ئەو شەش کۆمیتە بۆ جێبەجیکردنی ئەو گەڵاڵەیە دەسبەکار بن کە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەسەری ڕێکدەکەون. کار و ئەرکی ئەو شەش کۆمیتەیە بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ئەمنییەتی سایبێری، مووشەکی بالستیک، بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم، پاراستنی ئەمنییەت و وزە، ئەمنییەتی هێڵی هاتوچۆی کەشتیەکان و مافی مرۆڤ کە هەموویان پێوەندیان بە هەڵسوکەوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. هەروەها پێداگریی لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە کۆنفڕانسی "وەرشۆ" هاوکات بێ لەگەڵ چلەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی گەلانی ئێران و، ئەمریکا و لەهێستان ڕێککەوتوون کە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنفڕانسەکە بەنێوی دوو دەوڵەتی ئەمریکا و لەهێستان بێ نەک هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدارن. هەر لە هەمان کاتدا بڕیارە سێ کۆبوونەوە لە وەرشۆ لە سەر پەروەندەی مووشەکی بالستیک، ئەمنییەتی سایبێری و بەرنگاربوونەوەی تێرۆریزم پێک بێن