کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی سایبێری بۆ سەر چەند ناوەندی هەستیاری ئێران لە لایەن ئامریکاوە

01:50 - 8 خەرمانان 2719

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە زمان چەند بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە ئەمریکا هێرشێکی سایبێری کردۆتە سەر ناوەندێکی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەوێوە بەرنامەی هێرش بۆ سەر کەشتییەکان دادەڕێژرا و ئەو ڕایەڵکە بە تەواوی کەوتۆتە دەست ئەمریکاییەکان و هەموو زانیارییەکانیانی ئەو دەزگایە کەوتوونەتە دەست دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا. شایانی باسە کە ئەو ناوەندە سەر بە سپای پاسداران بووە و لەو ڕیگەیەوە هەواڵەکەن دەگوازانەوە بۆ ئۆرگانەکانی سەروتر و لەوێوە بڕیار دەدرا کە دەست بە سەر چ کەشتییەکدا بگرن. ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێرش بۆ سەر کەشتییەکان و دانانەوەی مین بۆ کەشتییەکان لە لایەن سپای پاسدارانی سەر بە ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووە.