کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گران‌فرۆشتنی ٣ بەرابەریی ئۆتومبیلەکانی ئێران بەپێی بازاڕەکانی جیهان

01:53 - 8 خەرمانان 2719

لە چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کە هەواڵی دەسبەسەرکران و دەرکردنی بەرپرسی کۆمپانیای ئۆتومبیل‌سازیی ئێران خودرۆ بڵاوبۆوە، باس لەسەر ئەوە دەکرێ کە ئەو بەرپرسەی ئێران خودرۆ بە هۆی گەندەڵیی ئیدارییەوە بێ هیچ لێپرسینەوەیەک نرخی ماشینەکانی ئێران خودرۆی لە ڕادەبەدر گران کردووە. نرخی ماشین لە بازاڕە جیهانییەکاندا تا ڕادەیەک لە یەک ئاست دایە و یاسا جیهانییەکان لەبەرچاو دەگیرێن، بەڵام لە ئێران چوونکە لێپرسینەوە و پێداچوونەوە نییە و هەموو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بۆ خۆیان و گیرفانی خۆیان هەول دەدەن، کەس لە فکری چاکتر کردنی بازاڕی ماشین و دابەزاندنی نرخیدا نییە و هەربۆیە ناوەندەکانی ئوتومبێل درووست کردن و نوێنگەکانی فرۆشیان ڕایانگەیاندووە کە نرخی ماشین تا سێ هێندەی بازاڕ و ستاندارادەکانی جیهان بەرز بووەتەوە و دەبێ ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە. بەپێی هەواڵەکانی نێوخۆی ئێران،"هاشم یەکە زارع" بەرپرسی کۆمپانیای ئێران خۆدرو، بەهۆی گرانکردنی بە ئەنقەستی نرخی ماشینەکانی کۆمپانیای ئێران خودرۆ و گەندەڵیی ماڵی لە پۆستەکەی دەرکراوە. شایانی باسە کە ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئابووری لە مەجلیس سەبارەت بە گرانبوونی ماشین و نرخی پێداویستییەکانی تا سێ هێندە گرانتر بووە بەڵام کۆمپانیاکانی ماشین درووستکردنی ئێران خودرۆ و سایپا گەورەترین قەرزدارەکانی خەڵک و بانکەکانن و بۆ قەرەبوو کردنەوەی قەرزەکەیان نرخی ماشینەکانیان گران کردووە. هەروەها لە درێژەدا دانی بەوەدا نا کە ئەو دوو کۆمپانیایە زیاتر لە 80هەزار میلیارد تمەن بە خەڵک و بانکەکان قەرزدارن.