کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا سەبارەت بە پرسی ئێران

01:59 - 8 خەرمانان 2719

بە گوتەی هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوی ئاڵمان و وەزیرانی وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا ڕۆژی پێنجشەممە ۷ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئێران، قەیران و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە لە شاری هێلسینکی پیتەختی فینلاند، کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام دەدەن. بڕیار وایە لەو دانیشتنەدا تاوتوێی ئەو پرسە بکرێ کە وڵاتانی یەکیەتیی ئورووپا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی کەشتیوانی لە گەرووی هۆرموزدا بەشداری دەکەن یان نا. بابەتێکی دیکەی باسەکەیان تاوتوێی هەوڵەکانی یەکیەتیی ئورووپایە بۆ نەجات دانی ڕێککەوتننامەی ناوکی و پێشگرتن بە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکییە. ڕۆژی ڕابردووش دۆناڵد تڕامپ بۆ جارێکی دیکە بە ڕاشکاوی باسی لەوە کردبوو کە ڕێگە نادەن کە ئێران دەستی بە چەک ئەتۆمی بگات.