وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بە گەمارۆ دانی دوو لایەنی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامییەوە بەبۆنەی پێشێلکردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان وپێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر بەرنامەی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو چەند کەس و تیمە تێرۆریستییانە کەوتوونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.
بە پێی بەیاننامەی وەزراتی خەزانەداریی ئەمریکا، تۆڕی یەکەم بە سەرپەرەستی "حامید دێهقان" بووە کە سوودی لە شیرکەتێکی هۆنگ کۆنگ وەرگرتوووە بۆ دەور لێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران. ئەو شیرکەتە دەیان میلێۆن دۆلاری خەرجی بەڕێوەبردنی چەندین چالاکی کردووە کە بڕیار وابووە لەسەر داخوازیی کەسانێکی سەربە سپای پاسداران چەندین ئامێری تێکنۆلۆژی و ئەلکترۆنیکی لە ئەمریکا بکڕن.
تۆڕی دووهەمیش بە سەرپەرەستی "سەید حوسێن شەریعەتی"، بە نوینەرایەتی لە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە ئالیاژی ئالومینیۆمیکی زۆری بۆ کۆمپانیاکانی سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کڕیوە.
"سیگال مەندلکر"، جێگری وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا لە کاروباری ئابووری و تێرۆریزم لەوبارەوە دەڵێ:"هەر وەک چۆن کۆماری ئیسلامی تێدەکۆشێ بە پشت بەستن بە پلان و بەرنامەی ناڕوون هەوڵ دەدا بۆ بە هێز کردنی بەرنامەی خۆی بۆ شاردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، دەوڵەتی ئەمریکاش ئەو هەوڵانەی ئەوان پووچەڵ دەکاتەوە و داوا لە هەموو وڵاتان دەکا کە ئاگاداری شیرکەت و ئۆرگانە ماڵییەکانیان بن ویارمەتیی کۆماری ئیسلامی و دەست و لایەنە پێوەندیدارەکانی وەکوو سپای پاسداران نەدەن بۆ پەرە پێدانی بەرنامەی موشەکیی ئێران، چوونکە لە ئەگەری پێشێلکردنی ئەو یاسایانە دەکەونە بەر گەمارۆکانی توندی ئەمریکاوە و دەست بەسەر داراییەکانیان دادەگێرێ.