کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شنۆ

22:12 - 9 خەرمانان 2719

هاوسەری یەکێک لە شەهیدانی سەرفەرازی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد بە پێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە خاتوو زارا پوورخزر هاوسەری شەهید سمایل دروستکار، خەڵکی ئاوایی گڕکاشانی شنۆ پاش تەمەنێک ژیان بە سەبڵێندی و فیداکاریی بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد. خاتوو زارا پوورخزر وەکوو هاوسەری وەفادار بە ئامانج و رێبازی هاوسەرە شەهیدەکەی، بە خۆڕاگری و سەرفەرازییەوە ژیا و، نموونەی ژنێکی باوەڕمەند و دڵسۆز بوو. شەهید سمایل لە سەرەتای ساڵی ٦۲ی هەتاوی لە کاتی دەرگیری لە گەڵ سپای داگیرکەر و بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان لە قەڵاتان شەهید بوو. ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزلێنان لە سەرجەم ژنانی تێکۆشەر و هاوسەری شەهیدانی گەل و نیشتمان، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی خاتوو زارا پوور خزرو شەهید سمایل دەکا.