کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆ هاونیشتمانیی کورد لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ حوکم دران

21:34 - 10 خەرمانان 2719

دوو هاونیشتمانیی کورد لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان بە ١١ ساڵ زیندانیی حوکم دران. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ئیدریس کەسرەوی خەڵکی گوندی "نمینجە" بە تۆمەتی سیاسی و بانگەشە دژی نیزام لە سەریەک بە ٧ ساڵ زیندانیی حوکم درا و ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا. هەروەها تاهیر سۆفی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گەرگول لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە چوار ساڵ زیندانی حوکم درا. هەروەها چەند کسی دیکە بە ناوەکانی محەممەد ئەمین قازی، کورش عەزیزی،مەگدید محەممەد زادە، تەییب بامرۆوەت، یوسف ئەحمەدی،کامیل ئەحمەدی ئەبووبەکر میناپاک خەڵکی شنۆ هەر کامەیان بە چوار ساڵ بەندکردن حوکم دراون. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە لە ماوەی چل ساڵەی تەمەنی نگریسی خۆیدا هەردەم بە گرتن و سەرکوت و ڕاوەدوونان ویستوویەتی هێزی خۆی لەسەر خەڵکی سڤیل و بێدیفاع و بێ چەک تاقی بکاتەوە و ڕۆژ نییە لە وڵاتی ئێران کەسانێک بە تۆمەتی جۆراوجۆر بە تایبەتی کەسانی سیاسی و ئازادیخواز ڕاپێچی دادگا زۆرەملیەکان نەکرێن و بە تۆمەتی ئازادیخوازی و دژایەتی لەگەڵ خوا و ڕێژیمە سەرەڕۆکەیان پەروەندەیان بۆ دروست نەکرێ و ڕەوانەی بەندیخانەکان نەکرێن.