لە بەرەبەری یەکەمین ساڵرۆژی کردەوە تیرۆریستییەکەی سپای پاسداران و هێرشی هەوایی بۆ سەر قەڵای دێموکرات، لە شاری بانە بە مەبەستی مەحکوومکردنی سەرلەنوێ کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی کردن لە تێکۆشەرانی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغی کرا.
لەو چالاکییەدا بەشێک لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیدار بەو کارەساتە، یادوناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانیان بەرز ڕاگرت و بۆ جارێکی دیکە ڕایانگەیاند کە قەڵای دێموکرات، قەڵای خۆڕاگری خەڵکی کوردستانە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خەڵکی خەمخۆری کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی ئەمەگناسی شاری بانە دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.