کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی زیاتر لە ٥ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی لە ئێران

21:08 - 11 خەرمانان 2719

لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەو خۆپێشاندانەکان لە چەند شوێنی ئێران درێژەی هەبووەو کرێکارانی کارخانەی هپکۆی شاری ئەراک لە ڕۆژی ٣ی خەرمانانەوە لە هەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دۆخ خراپی ئابووریی وڵات مانیان گرتووە. هاوکات لە گەڵ مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی ماشین‌سازیی هپکۆی ئەراک، کرێکارانی کۆنتوورسازیی قەزوێن و بەشێکی دیکە لە مامۆستایانی خوێندنگەکانی ئێران لە بەردەوام بینای مەجلیس کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی بەشێک لە کرێکارانی پاڵاوگەی نەوتی پارسی جنووبی بە هۆی وەدواکەوتنی هەقدەست ومووچەکانیان خۆپێشاندانیان کرد. هەروەها بنەماڵەی دوو کرێکاری شیرکەتی نەوت کە لە ڕووداوی کار گیانیان داست‌داوە لە هەمبەر خەمساردی بەرپرسان و بێ‌وڵامی کاربەدەستانی ڕێژیم و پێشلکرانی مافی شارۆمەندییان خۆپێشاندانیان کرد. جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران بە چڕی لە بەفرانباری ساڵی ٧٦وە دەستی پێکردوە هێشتا هەر بەردەوامەو، هەرجارەو لە شار و شوێنیکی ئێران و کوردستان شاهیدی بەڕێوەچوون و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانین.