کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادکردنەوە لە شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە شاری سەحنە

22:01 - 13 خەرمانان 2719

لە شاری کوردپەروەری سەحنە لە پارێزگای کرماشان یادی شەهیدانی کارەساتی ١٧ی خەرمانان، بەرز ڕاگیراو بۆ جارێکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکوومکرد. لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی هێرشی مووشەکی بۆ سەر قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان و شەهیدبوونی پۆلێک کادرو پێشمەرگەی ئەو حیزبە، ڕۆژی ڕابردوو ١١ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەحنەی کرماشان بەهەڵکردنی مۆم و دانانی وێنەی شەهیدان و چەپکە گوڵی سوور، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە دڵهەژێنە، وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبار وئامانجی شەهیدانی کوردستان، بەتایبەتی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان دووپات کردەوە. لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا کۆمەڵێک پۆستێڕ و تڕاکتی پێوەندی‌دار بە ساڵیادی هێرشی هەوایی بۆ سەر قەڵات دێموکرات ، لە نێو شار سەحنە بڵاوکرایەوە. شایانی باسە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دووپارێزگای گرینگ و هەستیاری کرماشان و ئیلام چەند ساڵە پێشەنگی چالاکییە تەبلیغییەکانن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە بۆنە نەتەوەییەکاندا بەڕێوەدەچێ و ئەمساڵێش لە بەرەبەری یەکەمین ساڵیادی کارەساتی ١٧ی خەرمانان لە شارەکانی ئیلام و کرماشان چالاکییەکانی تایبەت بەو یادە دەستی پێکردوەو هەربۆیە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بە لانگران و تێکۆشەرانی دێموکرات لە کرماشان و ئیلام دەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.