کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە شاری تاران

22:09 - 13 خەرمانان 2719

دۆستانی و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نیشتەجێی شاری تاران، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار بە مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات بۆ جارێکی دیکە بکەرانی کارەساتی ١٧ خەرمانان‌یان مەحکووم کرد. ڕۆژی ڕابردوو ١١ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لایەنگران و خەمخۆرانی بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان لە شاری تاران، پایتەختی ئێران ، لە چەندین شوێنی بەرچاوی ئەو شارە بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت بە نیشانەی هاوخەمی و دژ بە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر قەڵای دێموکرات لە لایەن ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەهیدکردنی پۆلێک لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە و لە سێدارەدانی سێ لاو و بەندیی سیاسیی کوردیان وەبیرهێناوەتەوە و پشتیوانی خۆیان لە قەڵای دێموکرات و سەرجەم ئازدایخوازانی کورد دەربڕی. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە کوردانی دێموکراتدۆستی نیشتەجێی تاران دەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.