کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی دیکەی کورد لە دیواندەرە

22:12 - 13 خەرمانان 2719

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە کرێکارێکی نانەواخانەیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوتەوە. بە پێی ڕاپۆڕتی ماف نیوز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە ڕۆژی ١٧ی گەڵاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی، کرێکارێکی نانەواخانەیان بە ناوی ”سدیق سەیفی“ دەستبەسەر کردووە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی سەیفی لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە ناوبراویان لە کاتی کارکردن‌دا دەسبەسەر و دواتر چوونە ناو ماڵەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە. سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی ناوبراو تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەکان نییە و ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە سدیق سەیفی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردییەکان دەسبەسەر کراوە.