کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەترسیی دیپۆرت کردنەوە ئەندامێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە سوئیس

22:10 - 14 خەرمانان 2719

لە وڵاتی سوئیس ئەندامێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە ناوی محەممەد عەزیزی کوڕی ئیبڕاهیم خەڵکی گوندی بێورانی خوارێی ناوچەی سەردەشت مەترسی دیپۆرتکردنەوە لەسەرە. محەممەد عەزیزی لە ساڵی ١٣٦٤ەوە پێوەندی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گرتوە و وەک ئەندامێکی چالاکی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کار و چالاکی ئەنجام داوە و جارێک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە خراوەتە زیندان. ناوبراو بەهۆی گوشاری ڕێژیمەوە ناچار دەبێ وڵات بەجێ بێڵی و بە چوار مناڵەوە ڕوو بکاتە وڵاتی سوئیس کە لەوێ دوای چوار سال چاوەڕوانی، لە لایەن ئیدارەی پەنابەریی ئەو وڵاتە بە پەنابەر وەرناگیرێ و پەروەندەکەی دەبەسترێ و ئێستا تەرکی خاکی پێدراوە. لە کاتی دیپۆرت کردنەوەی محەممەد عەزیزی بۆ وڵاتی ئێران، بێگومان گیانی ناوبراو و چارەنووسی مناڵەکانی لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو دەبێ. محەممەد عەزیزی بە "کوردستان و کورد"ی ڕاگەیاند کە لە دۆخێکی نالەباردا ژیان بەسەر دەبا و لە چارەنووسی خۆی و مناڵەکانی نیگەرانە و داوا دەکا کە دەنگی بە شوێنە پێوەندیدارەکان بگەیەنن. داوا لە ڕیکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و مێدیاکان دەکەین کە ڕێگە نەدەن ناوبراو بەرەو ئێران دیپۆرت بکرێتەوە و گیانی لە مەترسی ڕزگار بکەن.