لە درێژەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمریکا هەر سێ ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی فەزایی کۆماری ئیسلامی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
وەزارتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە ژێر ناوی ناوەندی فەزایی، تێکنۆلۆژی موشەکی بالستیک پەرە پێدەدا.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سێهەمین جار لە هەڵدانی ماهوارە شکستی هێنا و جاری سێهەم ناوەندی هەڵدانی ماهوارەکە لە لایەن لایەنێکی نادیارەوە تەقێندرایەوە. لەگەڵ ئەوەی کە مێدیاکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە لایەن تڕامپەوە، تەقاندنەوەی ئەو ناوەندەیان بە کاری ئەمریکا زانی، بەڵام ئەمریکا تا ئێستا ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.