کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە بە بۆنەی کارەساتی ١٧ی خەرمانان لە شاری بانە

22:40 - 14 خەرمانان 2719

لە شاری دێموکراتدۆستی بانە بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی کارەساتی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و شەهیدبوونی پۆلێک کادرو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. شەوی ڕابردوو ١٣ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە بەرەبەری ١٧ خەرماناندا بەشێک لە لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بەبەربڵاوی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بەو بۆنەوە بڵاو کردوە. لەو چالاکییەدا لایەنگرانی و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانیان مەحکوومکرد و هەروەها لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان پەیمانی وەفادارییان نوێ‌کردەوە. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە ڕایانگەیاند کە "بانە، قەڵای دێموکراتەو مەرگ و نەمان بۆ کۆمار ئیسلامیی ئێران. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکراتدۆست لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی لە شاری بانە دەکا.