هاوار بکه ئه‌ی وڵاتی گیان به‌خشین
ئه‌ی خاکی شه‌که‌ت خاکی سوور نه‌خشین
شه‌وی هه‌نیسک و
له شه‌قه‌ی باڵدانی په‌ڕه‌سێلکانه
کوا له کوێیه ماڵی هاوخه‌م
قورگی شێعرم پڕی گریانه
له‌و هه‌مووه تیرباران و سێداره
له‌و هه‌موو فرمێسک و مه‌ینه‌ت و ئازاره
ئه‌و هه‌موو ئاشقه‌ی له خوێندا خه‌وتوو
نه‌ڕه‌ت نابیسم خاکی نه‌سره‌وتوو
خاکی ژولیانی گوڵ و قاتی و په‌تا
نیشتمانی نوقمی پرسه و مه‌رگ و به‌ڵا
شه‌وی یاران
شه‌وی زیندان و وێرانی
شه‌وی شه‌هید بوونی هاوڕێیان
هاوه‌ڵانی ژین و ڕووناکی و جوانی
(ایرج جنتی عطائی _ وه‌رگێڕانی ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده)