زۆر ئێوارە وەختی ئەو وەرزە
کاتێک لە پەنجەرەی ژووری تەنیاییمەوە
سەیری ئاسمانی غەریبیم دەکەم
گرژییەکانی سروشت
لە چەشنی ئەنگوتنی گەلاوێژ و
گرمەی هەوری ڕەش و
ورشەی بای پاییزی و
خەرمانانی زەرد تەنیا دیاردەن
یەکیەک بەدییان دەکەم.
دیسان هەر لەو ژوورەدا،
ساتێک چرای گردسووزی ماڵ پێدەکەم
سەرجەم ئوستوورەکانی نێو کتێب و
تەواوی قارەمانانی خولیای ئازادی
گشتیان نەرم و نیان،
ڕوخساریان ڕووناک و
بزەیەکی زەرد لەسەر لێویان
لە دەوری ڕووناکیی چراکەم
لەگەڵم کۆدەبنەوە و
منیش،
بۆوەی لە جیهانی ئەبەدییەتی ئەواندا بتوێمەوە
بێدەنگ و بە ئەسپایی
قەڵەمی هەست دەستدەدەمێ و
خۆم سەربەست و ڕەها دەکەم.