کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ دوویەمین جار لە شاری شنۆ بۆ یادی ١٧ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغی کرا

20:59 - 16 خەرمانان 2719

دەستەیەکی دیکە لە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی ١٧ی خەرمانان لە ناوچەی شنۆ چالاکیی تەبلیغییان کرد و سەرلەنوێ کۆماری ئیسلامییان مەحکووم‌کرد. شەوی هەێنی ١٥ لەسەر ١٦ی خەرمانان دەستەیەکی دیکە لە تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ چالاکییەکی دیکەیان بەڕێوەبرد و بەوشێوەیە وەفاداریی خۆیانیان بە شەهیدانی حیزب و گەل سەلماند و بۆ جارێکی دیکە سپای پاسدارانیان ڕیسوا کرد. ئەو شوێنانەی کە تێیدا چالاکیی تەبلیغی کراوە بریتین لە فەلەکەی تڕمیناڵ، شنۆ، نلیوان و ورمێ ترمیناڵ ورمێ ، شنۆ، مەدرەسەی شاوانە، مەیدانی سیامەند ڕەحمان و چەندین گەڕەک و شوێنی دیکە شاری شنۆ و دەوروبەری ئەوشارە. هەروەها شەوی پێنجشەممە ١٤ لەسەر١٥ لە هەڵمەتێکی دیکەدا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شنۆ لەنێوان شارەدێی نەڵۆس و چەپەراوێ سەر بەشاری شنۆ ئاڵای کوردستانیان هەڵکردوەو دروشمی بژی دێموکراتیان بڵاو کردووتەوە کە دواتر هێزێکی زۆر بۆ کۆکردنەوەی ئاڵای کوردستان ڕەوانەی نەڵۆس کراوە. .کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم خەڵکی کوردستان بە گەرمی دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی چاونەترسی حیزبی دێموکرا