کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکووم‌کردنی جەنایەتی ١٧ی خەرمانان لە شاری قەسری شیرین

21:04 - 16 خەرمانان 2719

لە شاری دێرینی قەسری‌شرین لە پارێزگای کرماشان بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکرات چالاکیی تەبلیغی کرا. لەو چالاکییە‌دا لاوانی بە هەست وهەڵوێست و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە قەسری شیرین ناوەندە ئەمنی و ئینتزامییەکانیانی ئەو شارەیان کردە ئامانج و دروشمی شۆرشگێرانەیان لەسەر نووسی. شەوی ڕابردوو ١٦ خەرمانان لە نێو شاری قەسری‌شیرین تڕاکت و نووسراوەی تایبەت بە هێرشی هەوایی بۆسەر قەڵای دێموکرات و شەهید و بریندار بوونی پۆلێک کادر و پێشمەرگەی ئەو حیزبە بڵاوکرایەوەو لە دروشمەکانی خۆیان‌دا بە توندی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم‌کرد. لەو دروشمانە کە بە هیمەتی لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێوشاری قەسری شیرین نووسراوە ،١٧ی خەرمانانیان بە کردەوەیەکی ترسنۆکانە لە ئاستی گەلی کورد لە قەڵەم داوەو، لە هەمبەر شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتە وەفادارییان نواندوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم لایەنگرانی ئەو حیزبە لە پارێزگای کرماشان ، ڕێز لە لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری قەسری‌شیرین دەگرێ و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.