نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە پەیامێکی تایبەتدا بۆ کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاسنامەی بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە بەڕێزیان گەیاندوە.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
بەڕێز کاک مستەفا مەولوودی
سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕێز و سڵاو!
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاستان دەکا بۆ ئەو پەیامە پیرۆزباییەی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانتان کردبوو. ئۆمێدەوارین حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی هەموو لایەک کارنامەکەی جێبەجێ بکات و بەپێی جیاوازی خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەگەڵ ڕێزماندا
نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران
26/8/2019