کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی لە ناوچەی لەیلاخ بە بۆنەی ١٧ی خەرمانان

21:31 - 17 خەرمانان 2719

ئەندامان و لایەنگران و ئۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بڵواناوەی ناوچەی لەیلاخی سنە بە بۆنەی ١٧ی خەرمانان، بۆ نوێکردنەوەی پەیمانی وەفا لەگەڵ شەهیدان و ئیدانە کردنی مووشەکبارانی قەڵای دێموکڕات لە ساڵی رابردوودا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و کۆمەڵێک دروشمی وەک ڕێبازی قاسملوو درێژەی هەیە، قەڵای دێموکڕات ناڕووخێ، ڕێگای شەهیدانی ١٧ی خەرمانان درێژەی هەیە و کوردستان قەڵای دێموکڕاتە لە نێو ئەو شارەدێیە بڵاوکردەوە و بۆ جارێکی تر بە دژمنیان سەلماند کە ئەگەر قەڵای دێموکڕات لە باشووری نیشتمان موووشەکباران دەکرێ و تێکۆشەرانی دێموکرات تێرۆر دەکرێن، ئەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕیشەی لەنێو خاکی ڕۆژهەڵات و خۆشەویستی ئەو حیزبە لە نێو دڵی خەڵکی کوردستاندایەوە و بە تێرۆر و مووشەکباران نە پێگەی حیزبی دێموکرات لاواز دەبێ و نە ئەو حیزبە لەنێو دەچێ. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی دووبارەی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی شاری بڵواناوا دەکات و سڵاویان بۆ دەنێرێ.