کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاری دێموکراتدۆستی ڕەبەت بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات

00:34 - 18 خەرمانان 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قارەمانی ڕەبەت شەوی ڕابردوو ١٦ لەسەر ١٧ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە شاری ڕەبەت و دەوروبەری، چالاکیی تەشکیلاتییان بەڕێوە برد و یاد و ناوی شەهیدانی حەڤدەی خەرمانانیان بەرز ڕاگرت و کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد. لەو چالاکییەدا بە بڵاو کردنەوەی کارت و پۆستێری تایبەت بە ساڵڕۆژی ١٧ی خەرمانان، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێکردەوە. هەر بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی لە سەرجەم ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەتایبەتی لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕەبەت دەکا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.