کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامەڵەی بازرگانیی ئێران و ئورووپا لە سەتا ٨٠ دابەزیوە

00:47 - 18 خەرمانان 2719

نرخی هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتانی ئورووپایی لە سەتا ٩٠ و نرخی هاوردەی ئێران لەو وڵاتانەوە لە سەتا ٥٠ کەمی کردووە. دوای دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، مامەڵەی بازرگانی ئێران و وڵاتان بە تەوای دابەزیوە و هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ ٢٨ وڵاتی ئورووپایی تەنیا لە شەس مانگدا ٤٣٠ میلیۆن یۆرۆ کەمیکردووە کە لەچاو ساڵی ڕابردوو لە سەتا ٩٣ دابەزیوە. وڵاتانی ئورووپایی لە شەش مانگی ساڵی ڕابردوودا بایی شەش میلیارد و ١٠٠ میلیۆن یۆرۆیان لە ئێرانەوە کاڵایان هاوردە کردبوو. شایانی باسە کە پێشتر مامەڵەی بازرگانیی نیوان ئورووپا و ئێران گەیشتبۆ ٢٢ میلیارد یۆرۆ و دوای گەمارۆکان وڵاتانی ئورووپایی ئامادە نەبوون بەرژەوەندییە بازرگانییەکانیان بە خاتری ئێران لەگەڵ ئەمریکا تێک بدەن و بەوەش گورزێکی کوشەندە وەبەر ئابووریی ئێران کەوت.