کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هەوایی بۆ سەر سپای قودس لە سنووری سووریە و عێراق

21:36 - 18 خەرمانان 2719

بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، هێزەکانی سپای قودس، لقی سنووری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و میلیشیا شیعەکانی عێراق، کە لە ڕۆژهەڵاتی سووریەن کەوتنە بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل. سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی "ئەبووکەمال" لە نزیکی سنوورەکانی سووریە و عێراق روویداوە، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشوو لەو بارەوە بڵاو کراونەوە، گروپ و میلیشیا شیعەکانی عێراق و هێزەکانی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوێ جێگیربوون و خەریکی ساز کردنی بنکەیەک بوون بە ناوی "ئیمام عەلی"، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند بنکە و مۆڵگەی هێزەکانی "حەشدی شەعبی"،کە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە عێراق پشتیوانیان لێدەکرێ کەوتوونەتە بەر هێڕشی هەوایی و موشەکیی ئیسڕائیل و سووتێنراون. بنیامین نێتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسڕاییل و کار بە دەستانی باڵای ئەو وڵاتە پشتڕاستیان کردوتەوە کە ئەو هێرشانە لە لایەن ئەرتەشی ئیسڕائیل ئەنجامدراون.