باوکی یەکێک لە شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدا ، لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە "کوردستان وکورد"گەیشتووە، محەممەد عەبباسنیا باوکی شەهید ئەرسەلان عەبباسنیا پاش ماوەیەک ململانێ لە گەڵ نەخۆشی شێرپەنجەی گەروو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٢ ساڵەیدا لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
جێیئاماژەیە لە شەوی چلەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی کاتێک بەشێک لە کادرو پیشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان خەریکی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ ٨٦مین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی شەهید دوکتور قاسملوو، لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و بە دانانی دوو بۆمب لە بەردەم قەڵای دێموکرات بە داخەوە ٥ کادرو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ دوو پۆلیسی ئاسایشی کۆیە شەهید کران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە شەهید ئەرسەلان عەبباسنیا ناسراو بە "کاکە گیان" تهمهن 35 ساڵ خهڵکی شاری مههاباد لە ساڵی ١٣٨٣ی ههتاوی هاته نێو ڕیزهکانی حیزبی دێموکرات و لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا لە ئۆرگانەکانی پارێزگاری، تهداروکات، فێرگه، کوردکاناڵ، ناوهندی 2ی کوردستان و کۆمیتهی ئهمنیهت چهند ئۆڕگانێکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەرکی لە ئەستۆ گرت بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی یەڵدایی خوێناویی دێموکرات، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی بنەماڵەی بەڕێزی شەهید ئەرسەلان عەبباسنیا دەکا و، خۆی بە هاوخەم و شەریکە خەمیان دەزانێ.