پاش ٥ ڕۆژ گەڕان بەدوای تەرمی لاوێکی خنکاو لە بەنداوی سەنگسیا لە ناوچەی لەیلاخ ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ١٩ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی تەرمی ئەو لاوە دۆزرایەوە.
سەعید تەهماسبی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی ئالیاوای دێولان رۆژی هەینی ١٥ی خەرمانان لە بەنداوی سەنگسیا تووشی ڕووداوی مەلەکردن دەبێ و، پاش ٥ ڕۆژ گەڕان، ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی ١٨ی گەلاوێژ هاونیشتمانییەکی دیکە بەناوی شارام زەندی دانیشتووی شاری دێولان کە بۆ سەیران سەردانی بەنداوی سەنگسیای کرد بوو، لە رووداوێکی هاوشێوەدا گیانی لە دەستدا.
جێیئاماژەیە بەنداوی سەنگسیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری دێولان چەند ساڵێکە بۆتە شوێنی گەشتیاریی ، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست تا ئێستا چەندین کەس لەو بەنداوەدا گیانیان لەدەستداوە.