بریتانیا لە بەرابەر فرۆشتنی نەوتی کەشتی "ئادریان دەریا ١" ناڕەزایەتی خۆی بە باڵوێزی ئێران ڕاگەیاند.
دەوڵەتی بریتانیا بەهۆی لە ژێرپێنانی بەڵێنەکەی، لەسەر فرۆشتنی نەوتەکەی بە باڵوێزی ئێران ڕاگەیاند و فرۆشتنی نەوتی ئێرانی بە سووریە بە پێشێلکردنی ڕێسا نێودەوڵەتیەکان لە قەڵەم دا.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند کە ئێران پابەندی بەڵێنەکەی خۆی نەبووە کە قەرار بوو نەوتەکە بە لایەنەکانی سەر بە حکوومەتی سووریەی نەفرۆشێ بەڵام نەوتەکەی بە حکوومەتی سووریە و دەوڵەتی ئینسانکوژی حافز ئەسەد فرۆشتوە. لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا دا هاتوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی ناوچەکەی تێکداوە و قەرارە بریتانیا لە مانگی داهاتوودا ئەو بابەتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان باس بکا.