کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرداگرتن و لەنێو بردەنی دەکەی دەسفرشانی پیرانشار

21:56 - 23 خەرمانان 2719

دەکەی دەسفرۆشانی پیرانشار لە لایەن شارەداریی ئەو شارەوە لە نێو بران. ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، کارمەندانی شارەداریی پیرانشار بە لۆدیر دەستیان دایە ڕووخاندن و لەنێوبردنی دەکەی دەسفرۆشانی ئەو شارە، لە " پارکی منداڵان" کە کەسانێک لە ڕێگای دەسفرۆشی و میوەفرۆشییەوە بژیوی ڕۆژانەی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان تێدا دابین دەکرد. کارمەندانی شارەوانی زیاتر لە ٤٠ دەکەیان رووخاند و بەشێک لە کەلوپولی ئەو دەسفرۆشانەیان لەگەل خۆیان برد. نەبوونی، هەژاری و بێکاری لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستاندا هەر لە پەرەسەندن دایە و خەڵکی کوردستان و چینی هەژار و بێدەرەتان بە ناچاری ڕوو لە کاری مەترسیداری کۆڵبەری و دەسفرۆشی دەکەن و دەیانهەوێ لەو ڕیگەیەوە بژیویی ژیانی مناڵەکانیان دابین بکەن. کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەوڵەتەکەیان بۆخۆی بۆتە هۆی بێکاری و نەبوونی و برسیەتی خەڵکی کوردستان، نەک هەر ئاوڕێک لە دۆخی نالەباری ژیانی خەڵک نادەنەوە بەڵکوو لە کۆڵبەریدا دەیانکوژن و لە دەسفرۆشیدا دەکەکانیان وێران دەکەن و ڕۆژبەڕۆژ زیاتر ژیانی خەڵک لەگەڵ برسیەتی و مەترسی ڕووبەروو دەکەنەوە.