کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە

02:32 - 25 خەرمانان 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا بە بۆنەی کارەساتی مووشەکبارانی ١٧ی خەرمانان بۆ سەر قەڵای دێموکڕات و مانگرتنە مێژووییەکەی خەڵکی کوردستان لە ٢١ی خەرماناندا لە ناوچەی بانە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجامدا. بەشێک لەو شوێنانەی کە ئەندامانی حیزب، دروشم و تراکتەکانیانی حیزبییان تێدا بڵاوکردۆتەوە، بریتین لە: گوندی بەردەڕەش، گوندی دۆڵەرزن، سێڕیانی دۆڵەرزن و بەردەڕەش، گوندی سیورچ، گوندەکانی دۆڵی، مامەندە، ئاغەڵە سووتاو، سەر جادە و سێڕای سیورچ و چەند شوێنێکی دیکەی ناوچەی بانە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە ئەندامانی جەسوور و چالاکی حیزبەکەمان لە ناوچەی بانە و ناوچەکانی دیکەی کوردستان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان لە خەبات و تێکۆشاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.