کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترامپ: هێرشى سەربازی وڵامى هێرشەکەى سەر ئارامکۆیە

16:06 - 25 خەرمانان 2719

دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدا باسى هێرشە مووشەکییەکەى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى عەرەبستانى کردووە. ترامپ لە تویتێکدا نووسى: پانتایی نەوتى عەرەبستانى سعودی هێرشى کراوەتە سەر. هۆکارگەلێک هەن کە نیشاندەرى ئەوەن تۆمەتبارەکە دەناسین. بە پێى ئەو پشتڕاستکردنەوانە، ئامادەى هێرشى سەربازین، بەڵام چاوەڕێ دەبین تا گوێمان لە پاشایەتى عەرەبستان بێت کە بزانین بە بڕواى ئەوان ئەنجامدەرى هێرشەکە کێ بووە و چۆن هەنگاویش هەڵێنینەوە هەر لەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش لە تویتەکەی ترامپ ڕایگەیاند، کە ئێران لە پشتی زیاتر لە سەد هێرشی سەر عەرەبستانەوەیە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕۆحانی و زەریف بە درۆ باسی دیپلۆماسی و وتووێژ دەکەن و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد کە ئەم هێرشانەی ڕێژیمی ئێران مەحکووم کەن و هەڵوێستی توند هەمبەر کۆماری ئیسلامی وەربگرن. شایەنی باسە کە بە لێدانی پاڵاوگەکانی نەوتی عەرەبستان بەهای نەوت لەسەدا ٢٠ هەڵکشانی بە خۆیەوە بینی کە بە ئازادکردنی فرۆشی نەوتی ئەمریکا تاڕادەیەکی بەرچاو دابەزی . بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە جیهانییەکان وئاماژە بە هێرشی ئاسمانی لە وڵاتی ئێراق یان ئێرانەوە دەدرێت و کۆماری ئیسلامی وەکوو هەمیشە تۆمەتباری سەرەکی ئەم هێرشانەیە کە لە ئەگەری پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵانە دۆناڵد ترامپ گوتی ؛بە هێرشی سەربازی وڵام دەدرێتەوە . جێی ئاماژەیە کە لەم ڕۆژانەدا فەرماندەی هەوا فەزای سپای پاسدارانی ڕێژیم ڕایگەیاندبوو کە، نە ئێمە و نە ئەمریکا خوازیاری شەڕ نیین بەڵام لەوانەیە هێزگەلێکی تایبەت ئاگری ئەم شەڕە خۆشکەن کە لەو کاتەدا ئێمە بۆ هەرئەگەرێک ئامادەین.