کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی سێ کۆڵبەری دیکەی کورد

15:10 - 28 رەزبەر 2719

سێ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری "کانی خودای پیرانشار" تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی "بەهمەن چریک" خەڵکی مهاباد و "خالید" خەڵکی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەکانی ڕێژیم بریندار بوون و بۆ چارەسەری برینەکەیان بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان ڕاگوازراون و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان. لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی "ماهیر تاقی" تەمەن ٢٦ ساڵ لە بەرزاییەکانی گوندی "سەیارەک" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا. جێگەی ئاماژەیە کە سالانە بە سەدان کەس لە سەر سنوورەکان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەونە بەر دەسڕێژی گوولە و لەو ڕێگەیە گیانیان لە دەست دەدەن.