کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئازادی چوار زیندانی ئەمنییەتی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ورمێ

17:49 - 29 رەزبەر 2719

چوار زیندانی کورد و بلوچ بە دانانی بارمتە، تا کاتی بەڕێوەبردنی دادگایی کردنیان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ناوەندی هەواڵدەریی مافی مرۆڤی ئێران، "نیزام نادری" بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و پێنسەد میلیۆن تمەنی،"ڕەحمەت نسووحی " و "عەلیڕەزا فەتاحی" هەر کام بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی، و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەبردنی دادگایی کردنیان ئازاد بوون. ئەو سێ کەسە لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە "سەلەفی و تووندڕەوەکانەوە" دەسبەسەر کرابوون و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگوازرابوون و هەروەها " محەممەد عوسمان دامەنی" کە ڕۆژی ٢٧ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری زاهیدان دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆنی بە شێوەی کاتی ئازادکرا.