کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دامەزراندنی هێڵی ئاسنین لەنێوان عێراق و ئێران

17:51 - 29 رەزبەر 2719

کۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە لە هێڵێکی ئاسنیی شەمەندەفەر لە ئێرانەوە بۆ بەسرە لە عێراق وەڕێ بخات. سەعید رەسوڵی بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران لەو بارەوە رایگەیاند کە دەست دەکەن بە پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ عێراق و دامەزراندنی دوو وێستگەی نوێ لەسەر هەردوو خاڵی سنووری ناوەندەکانی شەلەمچە و خوسرەوی. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە "کارە سەرەتاییەکانی هێڵی شەلەمچە - بەسرە دەستیپێکردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن کە درێژی 32 کیلۆمترە و پردێکیش لە خۆدەگرێت". رەسوڵی گوتیشی "دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرفەتی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە ئاسانتر دەبێت". شایانی باسە کە دامەزراندنی هێڵی ناسنیی نێوان ئێران و عێراق، ئەویش بەو شێوەیە کە ئێران تەواوی پارەی دامەزراندنەکەی بدات، بۆ وڵاتی ئێران لە بارودۆخێکی تێکڕماوی ئابووریدا ئاسان نییە و بە دڵنییاییەوە مەبەستی خۆی لە پشتە.