کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نێوان بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی بەشی پرۆگرامی پالمێ ئینترناشناڵ سەنتەر

14:58 - 30 رەزبەر 2719

لە ڕێکەوتی ١٨/١٠/٢٠١٩ ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی حیزب لە وڵاتی سوئێد دیداریکی لەگەڵ "تۆماس کارلهێد" بەرپرسی پرۆگرامی پالمێ ئینتێرناشناڵ بۆ چاوەدێری و پێوەندی لەگەڵ حیزبە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە. لەم دیدارەدا چەند خاڵێکی گرینگ هاتنە بەرباس و تاوتوێ کران، کە گرینگترینیان باسکردن بوو لەسەر هێرشی ڕێژیمی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کە بۆتە هۆی ئاوارەبوون و برینداربوون و کوشتنی خەڵکی سڤیل. ڕەمەزانی داوای لە "کارلهێد" کرد کە زیاتر سەرنج بدرێتە ئەم هێرشەی دەوڵەتی تورکیە. تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە باسی سیاسەتی چەواشەکارانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو لە ئورووپا لەگەڵ دەوڵەتانی ئورووپایی و هەروەها پیلانگێڕی دژی ئازادیخوازان و چالاکانی سیاسی کورد. جێگای ئاماژەیە کە پالمێ ئینترناشناڵ هەمیشە پشتیوانی لەو حیزبانە کردوە کە دێموکڕاتن و باوەڕیان بە دێموکڕاسی هەیە. لە درێژایی ئەم چاوپێکەوتنەدا باس لە گرتن و کوشتن و ڕاوەدوونانی چالاکانی سیاسی و کۆڵبەرانی کورد لەنێوخۆی ئێران کرا کە ڕۆژانە بە بەرچاوی خەڵکی جیهانەوە ئەنجام دەدرێ.