کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دوو هاونیشتمانی کورد

15:02 - 30 رەزبەر 2719

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی نییەری، سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ڕۆژی ۱٦ی خەرمانانی ۹٨ی هەتاوی، گەنجێکی ۲٤ساڵە بە ناوی "میلاد مینبەری" خەڵکی گوندی نییەریان، دەسبەسەر کرد و بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، مانگێک دوای دەسبەسەر کردنی میلاد، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە١٦ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، خزمێکی دیکەی ناوبراویان به ناوی "موختار مینبەری" تەمەن ۲۳ساڵە دەسبەسەر کرد. شایانی باسەکە ئەو دوو کەسە دوای دەسبەسەر کرانیان بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگوازراون و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.