کاردانەوە و لێکەوتەکانی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان بەردەوامن و بۆتە باسی کۆڕ و کۆبوونەوەی زلهێزەکان و میدیاکانی جیهان.
ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی نێوان ڤێلادێمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیە و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە بڕیارنامەیەکی ١٠ خاڵیان پەسەند کرد کە هیچکام لە خاڵەکان لە بەرژەوەندی کورددا نەبوون. بەشێک لەو ڕێککەوتنە بریتییە لە:
١- پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سووریا
٢- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
٣- ڕه‌وشی دوای ئۆپەراسیۆنی توركیا، وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
٤- ئاواره‌كان ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
٥- له كاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو تا ١٥٠ كاتژمێری دیكه، ئاگربه‌ست
به‌رده‌وام ده‌بێت، و كوردەكان له ناوچه‌ی ئارام نه‌مێنن و ١٠ كیلۆمیتری دیكه بكشێنه‌وه.
٦- پۆلیسی رووسیا له ناوچه‌كه، چاوەدێری پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان دەکا، بێجگه له قامیشلوو.
٧- دوای كشانه‌وه‌ی كوردەكان، هێزی رووسی و توركیی چاودێری دۆخی ناوچه‌كه دەکەن.
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "دیمتری بیسكۆڤ"، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا نه‌كشابانه‌وه، خۆیان له‌به‌رده‌م هێرشی سوپای توركیەدا ده‌بینییه‌وه.
گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا هانی كوردی ده‌دا شه‌ڕی سوپای توركیا بكه‌ن، هه‌روه‌ها گوتی کە ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی به كورد كردوە.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كورده‌كان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردبا، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سپای سووریە به ته‌واوی له ناوچه‌كه ده‌كشانه‌وه و ته‌نیا هێزه كوردییه‌كان ده‌مانه‌وه بۆ به‌رەنگاربوونەوەی هێرشه‌كه‌ی توركیە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریە ڕایگەیاند "چاوچنۆكی ده‌ره‌وه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌مان به درێژایی مێژوو به‌رده‌وام بووه و، ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه‌كه‌ی ئێستای توركیەش كه له‌لایه‌ن رێژیمی ئه‌ردۆغانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و چاوچنۆكی و ته‌ماعكاریانه‌دایه، هه‌رچه‌نده درووشمی دوور له راستیش به‌رز بكه‌نه‌وه، ئامانجیان داگیركردنێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر و دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه و سووریا له زیاتر له ناوچه‌یه‌ک به لێدانی بریكاره‌كانی توركیا وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی داوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و به هه‌موو ئامرازه یاساییه‌كانی به‌رده‌ستی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه".
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی رەزبەری ٩٨ی هەتاوی، یەکیەتی ئورووپا ڕایگەیاند کە هێرشی سەربازیی تورکیە بۆ سەر سووریە پشتیوانی لە داعش و هەڕەشەیە لە ئاسایشی ئورووپا. یەکیەتیی ئورووپا داوای لە تورکیە کرد کە وێڕای ڕێزدانان بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان هێرشەکە بۆسەر سووریە ڕابگرێ و هێزەکانی لە سووریە بکشێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیە له باره‌ی رێككه‌وتنی رووسیە و توركیە سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریە گوتی: یه‌په‌گه له قامیشلوو ده‌چێته ده‌ره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێكدادان روونه‌دات، قامیشلوو له سنووری ناوچه‌ی ئارام ده‌رهێنراوه.
گوتیشی: یه‌په‌گه به قوڵی ٣٠ كیلۆمیتر سنووره‌كان به‌جێ دێڵێ و ته‌نانه‌ت سوپای توركیا ده‌چێته ناو كوبانێش. هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئیداره‌ی ناوچه‌یی له ناوچه‌كانی باكووری سووریە درووست ده‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ینه ده‌ست زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه عه‌ڕه‌بن و ئه‌گه‌ر كوردیش هه‌بن له ناوچه‌كه‌دا به‌شداریان پێده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا و ده‌بێت له ماوه‌ی ١٥٠ كاتژمێردا یه‌په‌گه به ته‌واوی له ناوچه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
لە پێوەندی لە گەڵ هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و ڕێپێوان و خۆپێشاندانەکانی کوردانی تاراوگە بە مەبەستی پشتگیری لە خۆڕاگری گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و مەحکومکردنی هێرشی حکوومەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کە بۆتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس، ڕۆژانی ۱۹ و ۲٠ی ئۆکتوبری ٢٠١٩ی زایینی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی ستۆکهۆلم، یۆتۆبۆری، هێلسینگبۆری، ڤێسترۆس و ئۆرۆبرۆ چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانەکان بوون و پەیامی حیزبیان گەیاندە ئامادەبووان کە بریتی بوو لە پشتگیری لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و مەحکومکردنی ئەو هێرشەی حکومەتی تورکیە. شایانی باسە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان یەکێک لەو حیزبانەیە کە لە پلاتفۆڕمی ڕۆژاوا حزووری هەیە و لە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە.