کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوشتنی 35 کەس لە مانگێک‌دا

16:43 - 2 خەزەڵوەر 2719

خۆکوژی هەر وەکوو ڕابردوو دیاردەی تڕاژیدیکی کوردستانە. لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لانیکەم زیاتر لە 35 کەس خۆیان کوشتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 21 کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. خۆکوشتنی 35 کەس لە ماوەی ئەم مانگە لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاریش‌دا ئەوەندەی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردبوو، 72 کەس و لە وەرزی هاوینیش‌دا 87 لە کوردستان خۆیان کوشتبوو؛ بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا خۆیان کوشتوە و ناو و نیشانیان تۆمار کراوە، گەیشتە 180 کەس. لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 170 کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون.