کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێعدامکرانی 9 کەس لە مانگی ڕەزبەردا

16:45 - 2 خەزەڵوەر 2719

لە یەکەم مانگی پاییزی ئەم ساڵدا 9 زیندانیی کورد ئێعدام کراون. بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم 9 زیندانییە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست و تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لەدار دراون. دەزگای قەزایی ڕێژیم لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 7 زیندانی و لە سێ مانگی هاوینیش‌دا 14 بەندیی کوردی لە دار دابوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە زیندانەکاندا ئێعدام کراون گەیشتە 30 کەس. دەزگای قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم لانیکەم 49 بەندیی کوردی لە زیندانەکانی ئێراندا ئیعدام کردبوو.