کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی مەهاباد

17:18 - 2 خەزەڵوەر 2719

بە داخەوە ئێوارەی رۆژی 24 رەزبەری ٩٨ی هەتاوی دڵی دایکێکی ماندوو نەناس وپێشمەرگە خۆشەویست لە ناوچەی مەهاباد لە لێدان کەوت ، دایە "مروەت سابیری ئەقدەم" خەڵکی ئاوایی گوێچکەدەرێی ناوچەی مەهاباد بوو و کەم پێشمەرگە وکادری کومیتەی مەهاباد هەن کە دایە مروەت نەناسن ولەگەڵ زەحمەت ودڵسۆزیەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە ئاشنا نەبن و خۆیان بە قەرزداری ئەو دایکە دڵسۆز ومیهرەبانە نەزانن. دایەمروەت یەکیک لەو ژنە رووسوورانەبوو کە دوای مەرگی لە نەکاوی هاوسەرەکەی شانی وەبەر کوێرەوەریەکانی ژیان دا وتوانی سێ کور وکچێک کە تەمەنیان زۆر کەم بوو بەماندوو بوون و کوێرەوەری پێی بگەێنی بە چەشنێک کە منداڵەکانی قەت هەستیان بە بێ بابی نەکرد، بەڵکوو دایە مروەت وەک دایکێکی میهرەبان وباوکێکی دلسۆز هەستی نیشتیمان پەروەری وگەڵ دۆستی لای مندالەکانی برەو پێدەدا بەچەشنێک کە یەکێک لە کورەکانی بوو بە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات ولە هەموو سەردانەکانی دایە مروەت بۆ لای کورە پێشمەرگەکەی قەت جارێک داوای لێ نەکرد وازی لە پێشمەرگایەتی بێنێ بەڵکوو لە دڵەوە پێی سەربەرز بوو کە کوڕەکەی پێشمەرگەیە . لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە مروەت و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.