کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد لە پاوە

18:47 - 4 خەزەڵوەر 2719

کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە سەربازییەکانی ڕێژیم، لە بەرزاییەکانی نەوسوود بەربووەوە و گیانی لەدەستدا. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "جەواد ڕۆستەم نژاد"، تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "دەڕەی هێرات"ی شاری نەوسوود، گیانی لەدەستدا جەواد ڕۆستەم‌نژاد" لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران، تووشی ئەو ڕووداوە بووە. جێگەی وەبیرهێنانەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژ نییە بە بیانووی جۆراوجۆر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد نەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ڕۆژانە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە لایەن ئەو هێزانەوە دەکوژرێن و ساڵانە بە سەدان کەس گیانیان لە دەدەن.