کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

18:49 - 4 خەزەڵوەر 2719

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان وکورد"، ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، لە میراوای بۆکان گەنجێک بە ناوی "ئەحمەد باخچە" تەمەن ٣٥ ساڵ لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و تا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نەزانراوە. هەر لەو پێوەندییەدا و لە شاری ماکۆ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی "شەریبان محەممەدزادە" پەنا بۆ خۆکوژی دەبا و کۆتایی بە ژیانی خۆی دەێنێ. شایانی باسە کە لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی بارودۆخی نالەباری ژیان، کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان و ناکۆکی بنەماڵەییەوە زۆر جار خەڵک پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن و لەو ڕێگایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.