کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستایەکی نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان

19:01 - 4 خەزەڵوەر 2719

مامۆستایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، "عومەر چابوک" مامۆستای سەردەمی شۆڕش و مامۆستای زمانی ئینگلیسی لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد. مامۆستاعومەر چابوک مامۆستایەکی دڵسۆز و نیشتمانپەرەوەر و خۆشەویستی قوتابیان و خەڵکی شاری بۆکان و دەوروبەر بوو و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە وانەی دەگوتەوە و لە هەمانکاتدا مامۆستایەکی دڵسۆز بوو بۆ قوتابییەکانی و پێگەیاندنی خوێندکارانی کورد. مامۆستا عومەر چابوک ئەمڕۆ شەممە لەنێو خەم و پەژارەی کەسوکاری و خەڵکی بۆکان و ناوچەکەدا بەخاک سپێردرا. لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاری و خەڵکی بۆکان دەکەین.