کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادوەرێکی سویسی: دەبێ ئەردۆغان وەکوو جینایەتکاری جەنگی دادگایی بکرێ

16:26 - 5 خەزەڵوەر 2719

کارلا دل ‌پونتە دادوەر و دادستێنی پێشووی وڵاتی سوئیس بە تاوانبار زانینی دەوڵەتی تورکیە لە مەڕ هێرش بۆسەر ڕۆژاوا، باسی لەوە کردوە کە لە سووریە کارەساتی مرۆیی ڕووی داوە. ئەو دادوەرە سویسییە بە ئاماژەدان بە کارەساتی مرۆیی رۆژاوای کوردستان بە ڕۆژنامەی “ویکند سویسی ئەم" ی ڕاگەیاند ؛ هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر خاکی سووریەو قەتڵ و عامی خەڵکی کورد ، پێشێلکردنی یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکانەو شەڕ و پێکدانەکانی وڵاتی سووریەی زیاتر کردووە. قازی "دل‌پونتە" کە پێشتر بەرپرسی کەیسی کارەساتی جەنگی وڵاتانی ڕواندا لە ئافریقا و یوگوسڵاوی پێشوو بووە، بە باس کردن لە دۆخی خەڵکی ڕۆژاوا لەو پێوەندییە‌دا ڕایگەیاند؛ هێرشی ئەردۆغان بۆ وڵاتی سووریە بە مەبەستی لە ناوبردنی کوردەکان چاوەڕوان نەکراو بوو، هەربۆیە دەبێ لێکۆڵینەوەکان زیاتر بێ و ئەردۆغان وەکوو جیانەتکارێکی جەنگی مەحکوم بکرێ. ناوبراو وێڕای گلەیی کردن لە یەکیەتیی وڵاتانی ئورووپا، دانی بەوە داناوە کە ئەردۆغان هەڕەشەی لە برۆکسێل کردوە کە دەروازە سنوورییەکانی بە ڕووی هەزاران پەنابەردا دەکاتەوە.