کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمساڵ بیست کەس لە ئێران و کوردستان بوونە قوربانیی مین

03:18 - 6 خەزەڵوەر 2719

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی ڕەزبەر، ٢٠ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکان لە کوردستان و ئێراندا کوژراو و بریندار بوون. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە لایەن وێبلاگی "مین و ژیان"ـەوە، لە سەرەتای ئەمساڵ هەتا کۆتایی مانگی ڕەزبەر، بیست هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین و کەرەستە تەقەمەنییەکانی شەڕ لە کوردستان و ئێراندا کوژراو و بریندار بوون. بەپێی ئەو ئامارە، پێنج هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و پازدە هاووڵاتیی دیکە بریندار بوون و زۆربەی بریندار بووەکان لەو ڕووداوەدا لاقیان لەدەست داوە و کەمئەندام بوون. هەر بەپێی ئەو ئامارە، زۆربەی ئەو هاووڵاتییانەی کە تووشی ئەو ڕووداوە هاتوون خەڵکی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، ئیلام و کرماشان، بوون. بەپێی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، ئێران دووهەمین وڵاتە لە ئاستی جیهان کە بە "مین" چێندراوە و لە ئێراندا زیاتر لە ٤ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار هێکتار زەوی بە مین چێندراوە.