کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی سێ کەس لە بۆکان و ورمێ

15:28 - 6 خەزەڵوەر 2719

لە شارەکانی بۆکان و ورمێ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ کەس لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ڕۆژی شەممە ٤ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، " نەریمان ئەحمەدی" ، خەڵکی کەرێزەی مەحمووداوای بۆکان، لە کێوەڕەشی بۆکان لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و هەر لە هەمان ڕۆژدا و لە شارەکی ئیسلام‌ئاوای ورمێ کەسێکی دیکە بە ناوی" عادڵ بیتار" بە هۆی خەمۆکییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەستداوە. هەر لەو پێوەندییەدا و ڕۆژی هەینی ٣ی خەزەڵوەر، هەر لە شاری بۆکان "ئەحمەد باخچە " بە هۆکاری ناڕوون لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە ئاماری خۆکوژییەکان لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە بە جۆرێک کە لە نێو لاوان و مێرمنداڵاندا بۆتە دیاردەیەکی بەرچاو و هۆکاری سەرەکیی دەگەڕێتەوە بۆ خەمۆکی، نەبوونی کار، هەژاری بنەماڵەکان، بارودۆخی خراپی ئابووری، کێشە وگرفتە کۆمەڵایەتییەکان کە دەوڵەتی حاکم بەسەر ئێراندا نەک هەر ئاوڕێک لەو دۆخە نالەبارە ناداتەوە و چارسەرێک بۆ ئەم هەموو نەهامەتیانە نادۆزێتەوە بەڵکوو سیاسەتە هەڵەکانی ئەو ڕێژیمە بەشێک لە هۆکارەکانی ئەو دیاردە ناخهەژێنەن کە ڕۆژبەڕۆژ لە هەڵکشاندایە.