کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەکی کرماشانی

15:31 - 6 خەزەڵوەر 2719

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ڕۆژی شەممە، ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن هاشمی" تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا، تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "حەسەن هاشمی" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ ئاکام ماوەتەوە و لە هۆکاری دەسبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.