کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوو

17:45 - 7 خەزەڵوەر 2719

بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی ناوچەی مەریوان لە ملەی "تەتە" کەوتوونە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و تەقەیان لێکراوە. دوانێوڕۆی ئەمڕۆ ٦ی خەزەڵوەر، لە ملەی تەتەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم چوونەتە سەر ڕێگای کاسبکارانی کورد و تەقەیام لێکردوون، لەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی "عوسمان" بریندار بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی "تەرخانئاوا"ی شاری مەریوانە و گوللە بەر سینگی کەوتوە. بەردەوامیی تەقە لە کاسبکارانی کورد لە کاتێکدایە کە لە مانگی ڕەزبەریشدا لانیکەم 33 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ، یان بەربوونەوە لە شاخ بەهۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ئۆرگانی ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو 33 کاسبکارە 28 کەسیان بریندار بوون و 5 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە.