![](/files/nigarrkeshhhh.jpg)
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی هەواڵ خاتوونێکی نێگارکێش و کارتۆنیست لە کێبڕکێیەکی نێونەتەوەییدا لە بواری گرافیستی کارتۆنی و نیگارکێشی خەڵاتی جیهانی پێبەخشرا.
ژاڵە یووسفی نژاد هونەرمەندی کورد لە چوارەمین کێبڕکێی نێونەتەوەیی "کارتۆنی ئاژەڵان" کە لە وڵاتی سێبریا بەڕێوەچوو، دیپلۆمی فەخری پێ بەخشرا و وەکوو ژنە هونەرمەندێکی لێهاتوو ناسرا.
ژاڵە یووسفینژاد کاریکاتۆریست و نێگارکیشی بواری چیرۆکی منداڵان تا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی نێوخۆ و دەروەی وڵاتدا بەشداریی کردوە.
ئەو هونەرمەندە لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی و دانیشتووی شاری سنەیە.
ناوبراو خاوەن بڕاونامەی باڵای گرافیکەو لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە بە جیددی چالاکییە هونەرییەکانی دەسپێکردوە و لە دیزاین و ڕازاندنەوەی کتێبی منداڵان و ئەنیمەیشن سازییدا خاوەنی بەرهەمی بەرچاو و جۆراوجۆرە.
ژاڵە یووسفینژاد چ وەکوو تاک و چ بە شێوەی گرووپی لە دەیان پێشانگای هونەری بەشداریی کردوە.