کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیان لە دەستدانی چوار کرێکاری کورد لە تەورێز

20:04 - 9 خەزەڵوەر 2719

چوار کرێکاری کورد لە تەورێز لە کاتی کارکردندا، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەستدا. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، چوار کرێکاری کورد لە نزیک شاری شەبستەری تەورێز لەکاتی کارکردندا بە هۆی داڕمانی زەوی کەوتنە ژێر گڵەوە و گیانیان لە دەستدا. شایانی باسە کە دوو کەس لەو کرێکارانە خەڵکی بۆکان و دوو کەسی دیکەیان خەڵکی شارەکانی سەردەشت و سەقز بوون و هەر لەو پێوەندییەدا دوو کرێکاری دیکە لە شارەکانی تاران و بێجنوورد بە هۆی ڕووداوی کار لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی کرێکارانەوە لە جیهان پلەی ١٠٢ی هەیە، کەمتەرخەمی دەوڵەت و لایەنە پێوەندیدارەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕۆژانە کرێکاران لە کاتی کارکردندا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی کاری و کەرەستەی پاراستنی گیانی و گرینگی پێنەدانی خاوەن کارەکان، تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانیان لە دەست دەدەن.